دیمەنێك لە بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی پێشوو لە كوردستان
بۆ کاندیدەکان
لەکاتى بانگەشە ئاگادارى دەمتان بن؛ سزاى قورس دیاریکراوە و زیندانیشى تێدایە
+964
ده‌شتی عارف
له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن چه‌ند یاسایه‌ك هه‌یه كه نابێت بشكێندرێت، ئه‌گه‌ر نا سزای قورسی هه‌یه و تا ده‌ستگیركردن و زیندانى کردنیش ده‌ڕوات.
مه‌روان محه‌مه‌د، بەڕێوەبەرى لقى هەولێرى كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ 964 قسه‌ی كرد و وتی، “هه‌ر بانگه‌شه‌یه‌كی توند كه ته‌شهیر و سوكایه‌تی پێكردنی تێدابێت یان زمانی زبر و هه‌ڕه‌شه و چاو سوركردنه‌وه به‌كاربێت بێگومان له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی كۆمیسیۆنه‌وه رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه ده‌بێته‌وه سزاكانیش قورسن تا دوور خستنه‌وه و ده‌ستگیركردنیش ده‌ڕوات”.
” ئه‌و ریكاره یاساییه‌ش به‌دوو رێگا ده‌كرێت، رێگای یه‌كه‌م سكالا كردنه، ئه‌و كه‌سه‌ی كه ته‌شهیرى پێکراوە یان هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه، ده‌توانێت داوای یاسایی تۆمار بكات، رێگایی دووه‌میش خۆمان بۆ هه‌ندێك بابه‌ت دهستكراوهین و ده‌توانین به‌بێ سكالا رێكاریی یاسایی بگرینه به‌ر”، مەروان محەمەد واى وت.
له باره‌ی سزاكانه‌وه مه‌روان محه‌مه‌د، وتی،”به‌پێی ئه‌و ماده یاسایانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستن سزاكان دیاری ده‌كرێن، بۆ نمونه سزای پێبژاردن له یه‌ك ملیۆن دینار تا 50 ملیۆن دیناره، سزاكانی تر دوورخستنه‌وه‌ی كاندیدهكهیه له هه‌ڵبژاردن و ته‌نانه‌ت ده‌ستگیركردن و زیندانیکردنیش یه‌كێكه له سزاكان”.
بڕیاره 11.11.2025 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام بدرێت ماوه‌ی بانگه‌شه‌ش 20 رۆژ تا مانگێك به‌ر له‌واده‌ی هه‌ڵبژاردنه و له ئێستاوه لایه‌نه بهژدارهكان له هه‌ڵبژاردن ئاگادار ده‌كرێنه‌وه كه خۆیان به‌دوور بگرن له هه‌ر وتارێكی توند و هه‌ڕه‌شه‌كردنێك.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح