سلێمانى

کەسێک لە پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوونى سلێمانى کەوتە خوارەوە

964+

وریا فەتاح

کەمێک لەمەوبەر، کەسێک لە پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوونى شارى سلێمانى کەوتەخوارەوە و گیانى لەدەستداوە.

دانیشتوویەکى پڕۆژەى میران سیتى لە شارى سلێمانى بە 964ـى وت،”کەمێک لەمەوبەر دەنگى قیژە هات کە سەیرمان کرد کەسێک کەوتبووە خوارەوە”.

وەک باسى دەکات، ئەو کەسە تەمەنى لە نێوان 12 بۆ 16 ساڵ دەبوو و لە نهۆمێکى بەرزى یەکێک لە باڵەخانەکانى میران سیتییەوە کەوتەخوارەوە و گیانى لەدەستداوە.

بە وتەى ئەو سەرچاوەیە گوایە ئەو کەسەى بەربووەتەوە، میوان بووە لە یەکێک لە دانیشتوانى پڕۆژەکە و تووشى ئەو رووداوە بووە.

964 چەند جارێک پەیوەندى بە تەندروستى سلێمانییەوە کرد، بەڵام بەهۆى نەبوونى زانیارى لەسەر رووداوەکە لێدوانیان نەداز

تائێستا 964 لە هۆکارى رووداوەکە و تەمەنى کەسەکە زانیارى پشتڕاستکراوەى نییە، تەنیا ئەوە نەبێت کە رووداوەکە بەم شێوەیە بووە کە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان و نزیک لە رووداوەکە پێیانداوە.