هەفتەبازاڕى هەڵەبجەى داپۆشى
ئینجا نۆرەى هەنارى هەڵەبجەیە
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
لە هەفتەی هەشتەمی هەفتەبازاڕی کشتوکاڵی هەڵەبجەدا، هەنار بەشێکی زۆری هەفتەبازاڕەکەی داگیرکردووە، هەرچەندە هێشتا بە تەواوی وەرزی پێگەیشتنی نەهاتووە.
راستگۆ عەبدولرەحمان فرۆشیارێکی هەنارە و بە 964ی وت،” هەنارەکەمان هی دەلێنە و جۆرەکەی ساڵەخانییە، لە ئێستادا پێگەیشتووە و تامەکەشی مێخۆشە، هەناری ئەمساڵیش بە گشتی باشە، بەڵام بەهۆی وشکە ساڵیەوە وەک ساڵانی پێشوو نییە”.
ماوەی دوو مانگە هەفتە بازاڕی کشتوکاڵی هەڵەبجە بۆ پشتگیری بەرهەمی جوتیارانی ناوچەکە کراوەتەوە و بڕیارە بەردەوامی هەبێت هەتا ئەو کاتەی بەرهەمی جوتیاران بۆ ساغکردنەوە هەبێت.
پێداچوونەوەى: وریا فەتاح