"درەنگ بەرگرى شارستانى ئاگادار کراوەتەوە"
بەهۆى ئاگرەى نەخۆشخانەکەى هەولێر؛ زیاتر لە 30 نەخۆش گواستراونەتەوە
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر دەڵێت، 2:33 خولەک لە ئاگرى نەخۆشخانەى ژینى ئینتەرناشناڵ ئاگادار کراونەتەوە و دەبوایە زووتر ئاگادار بکرایەتنەوە، کارمەندێکى تیمى 122یش دەڵێت: زیاتر لە 30 نەخۆشمان گواستووەتەوە.
شاخەوان سەعید وتەبێژى بەرگرى شارستانى بە 964ـى وت،”هەر کە ئاگادارکراینەوە بە شەش تیمەوە گەیشتینە ئێرە، بە 15 خولەک ئاگرەکەمان کۆنترۆڵکرد، دواتر تیمى رزگارکردنمان نارد بە ئۆکسجینەوە و ئەو خەڵکانەى لەوێ بوون رزگارمان کردن”.
هەرێم ئیبراهیم، کە شۆفێرى ئۆتۆمبیلى ئامبوڵانسە لە هێڵى گەرمى 122 بە 964ـى وت،”بە 13 ئامبوڵانسەوە گەیشتوونەتە شوێنەکە و توانیومانە 28 نەخۆش بگوازینەوە بۆ نەخۆشخانەکانى تر و سێ نەخۆشى دیکەش ماوە کە زیاتر لە 30 نەخۆش دەکات”.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینى، ئاگر لە نەخۆشخانەی ژینی ئینتەرناشناڵ لەسەر رێگەی هەولێر و کۆیە کەوتەوە .
پێداچوونەوە: وریا فەتاخ