خۆڵبارین کەم دەبێتەوە و کەشەکە فێنکتر دەبێت
کەشوهەوا
پلەکانی گەرما کەمێک بەزردەبنەوە و نمە بارانیش دەبارێت
964+
توانا نەقی
هەرچەندە لە چاو دوێنێدا کەشناسی پێشبینی ئەوەی کردووە کە پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر بن بەڵام لە بەشێک لە ناوچە شاخاوەییەکان نمە باران دەبارێت و ئاسمانیش نیمچە هەور دەبێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕۆ هەینی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش نما باران دەبارێت.
سەبارەت بە پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ کەمێک بەرزتر دەبنەوە و سبەینێش گۆڕانکاریبەسەردا نایەت.
ئەمڕۆ هەینی 26.9.2025
کەش / ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت , لەناوچەشاخاویییە سنووریەکان باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە .
خێرایى با/ لەسەرخۆ – مامناوەند (10- 20) کم/ک
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین / 8 – 10 کم دەبێت.بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ هەینی:
هەولێر : 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 33 پلەی سیلیزی
دهۆک : 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ :36 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 35 پلەی سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 39 پلەی سیلیزی