حاجی ئۆمەران 

بە رووداوێکی هاتوچۆ پێنج کەس بریندار بوون 

964+

بە بەیانی رۆژی هەینییە رووداویکی سەختی هاتوچۆ روویداوە لە لۆفەکانی حاجی ئۆمەران و بووتە هۆی بریندار بوونی پێنج کەس.

بەڕێوەبارەیتی هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک لە جۆری مێرسیدس ئەکترۆس و تۆیۆتا کرۆلایەک روویداوە و بەهۆیەوە پێنج کەس بریندار بوون.

ئاماژە بەوەشكراوە، رووداوەکە لە لۆفەکانی حاجی ئۆمەران لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران روویداوە و قەمەرەکە زیانێی زۆری مادیشی بەرکەوتووە.