بەشێک لەو دۆنەی دەستی بەسەرداگیراوە وێنە: قایمقامیەتی بەردەڕەش
لە قەزای بەردەڕەش
200 کیلۆ دۆنی گۆلک دەستی بەسەرداگیرا و لەناوبرا
964+
ژێوار خدر
لە بازگەی چەمەی قەزای بەردەڕەشی سنووری دهۆک دەست بەسەر 200 کیلۆ دۆنی گۆلکدا گیرا کە خاوەنەکەی ویستوویەتی لە هەولێرەوە بیگوازێتەوە بۆ ئەو دەڤەرە.
قایمقامیەتی قەزای بەردەڕەش رایگەیاند، کاتژمێر 12:00ـی شەوی رابردوو، له بازگه‌ی چه‌مه ده‌ستیان به‌سه‌ر 200 كیلۆ دۆنی گۆلكدا گرتووە و راده‌ستی لێژنه‌ی ئابوری قایمقامه‌تیان كردووە و به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و له دووری شار له‌ناویان بردووە.
دەشڵێت، خاوه‌نه‌كه‌ی له‌هه‌ولێر ئەو دۆنەی هێناوە و ویستوویەتی بیگوازێتەوە بۆ گوندی مه‌لا بروان له‌سنوری ناحیه‌ی قەسرۆك.