کارکردنی تیمەکان بۆ قیر کردنی کۆڵانێک لە چوارچرا - وێنە: شارەوانی سلێمانی
پلانی شارەوانییە
لە سلێمانی ئه‌و شوێنانه‌ی هاتوچۆی زۆر له‌سه‌ره قیر ده‌كرێن
ده‌شتی عارف
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25.9.2025، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایی جێبه‌جێكار به‌شێكی كۆڵانه‌كانی گه‌ڕه‌كی چوارچرای قیرتاوكرد، کە چاڵ و چۆڵی و بەرز و نزمی زۆری تێدا بوو.
زەردەشت ره‌فیق، وته‌بێژی شاره‌وانی سلێمانی، به 964ـی وت، ئەو کارەیان درێژکراوه‌یی پرۆژه‌ی قیرتاوكردنی شوێنه پێویسته‌كانی ناو کۆڵان و گەڕەکەکانی ناو سلێمانییە و ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ كۆمپانیایی جێبه‌جێكار، به‌شێكی ناو كۆڵان و شه‌قامه‌كانی ناو گه‌ڕه‌كی چوارچرامان قیرتاوكرد.
پلانه‌كانی دواتریش قیرتاوكردنی ئه‌و شوێنانه‌یه كه هاتوچۆی زۆری له‌سه‌ره.
له سه‌ره‌تایی مانگی پێنجه‌وه سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی و به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایی جێبه‌جێكار، پرۆژه‌ی قیرتاوكردنی گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كانی ناو شاری سلێمانی كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌و پرۆژه‌یه، تاوه‌كو هه‌موو شه‌قامه سه‌ره‌كی و ستراتیژییه‌كان قیرتاو ده‌كه‌ن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا
