چالاکوان و بەرپرسان رووبەڕو کرانەوە

“لە گەرمیان ناحیە دوورە دەستەکان کەمتر چاویان لەسەرە”

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە قەزای کەلار شەشەمین کۆنفرانسی حکومەتی خۆجێی گەرمیان و کۆمەڵی مەدەنی بەڕێوەچوو، چالاکوانەکان و بەرپرسان روبەڕوی یەکتر کرانەوە.

ھەستیان کردووە، بۆشاییەک  لە نێوان چالاکوانان و بەرپرسانی حکومی ھەیە و ناحیە دوورە دەستەکان کەمتر چاویان لەسەرە.

زریان محەمەد، ئەندامی یەکەی چاودێری حکومەتی خۆجێی گەرمیان بە 964ى وت،”لەم کۆنفرانسەدا چالاکوانانی مەدەنی و حکومەت روبەڕوی یەکتر دەکرێنەوە، شەشەمین کۆنفرانسمانە تایبەتمان کردوە بە بەرپرسانی حکومی ناحیەکان و چالاکوانانی ئەو ناحیانەی سنوری گەرمیانن”.

“ھەستمان دەکرد بۆشاییەک لەنێوان چالاکوانان و بەرپرسانی حکومی ھەیە، ئامانجمان لەم کۆنفرانسە ئەوەیە ھەردولا لەیەک نزیک بکەینەوە و بۆ ئەنجامدانی پرۆژەکانی ناحیەکان چالاکوانان و حکومەتیش راوێژ لەگەڵ یەکتر بکەن”، زریان محەمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، کۆنفرانسەکانیان لە داھاتوش بەردەوامی دەبێت و لەکۆتایی کۆنفرانسەکانیش راسپاردەیەک لەلایەن چالاکوانان و بەرپرسانی حکومی رێکدەخرێت و دەدرێت بە ئیدارەی گەرمیان بۆ ئەوەی کاریان لەسەر بکرێت.

زریان محەمەد وتیشی،”جگە لەوەی لە ھەندێک لە ناحیە و گوندەکان پەیوەندی لەنێوان بەرپرسە حکومیەکان و چالاکوانان نیە، لەھەندێک لە ناحیە و گوندە دورەدەستەکان گرفتی نەبوونی چالاکوانیش ھەیە”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

سەرۆکی شارەوانی: کەلار دەبێتە شارێکی سەوز

سەرۆکی شارەوانی: کەلار دەبێتە شارێکی سەوز