کەلار
رێژه‌یی سه‌وزایی ستانداردی تێپه‌ڕاندووه
سەرۆکی شارەوانی: کەلار دەبێتە شارێکی سەوز
+964
ده‌شتی عارف
رێژه‌یی سه‌وزایی له كه‌لار گه‌یشتووه‌ته سه‌روو %18 و به‌مه‌ش ستانداردی جیهانی تێپه‌ڕاندووه بۆ رێژه‌یی سه‌وزایی، به ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كانی تریش ئه‌و رێژه‌یه به‌رزده‌بێته‌وه بۆ سه‌روو له %20.
ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكی شاره‌وانيی كه‌لار، به964ـی وت، “دوو جۆر سه‌وزایی له كه‌لار هه‌یه، یه‌كیان ئه‌وانه‌ن كه شاره‌وانی چاندوونی، ئه‌وه‌یان له %8 بۆ 9٪یه ، جۆری دووه‌میش ئه‌و سه‌وزاییانه ده‌گرێته‌وه كه له باخی زه‌یتون و دارستانی ده‌ستكرد و باخی هاوڵاتییانه، كه ئه‌ویش نزیكه‌ی %10ـی رێژه‌یی سه‌وزایی له كه‌لار پێكده‌هێنێت”.
وتیشی، “له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌ردی بناغه‌ی گه‌وره‌ترین پاڕكی خێزانی له گه‌رمیان داده‌نێین، كه زه‌وییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 150 دۆنمه و له‌سه‌ر رووباری سیروانیش 80 دۆنم زه‌وی ده‌كرێت به پارك و سه‌وزایی و به‌مه‌ش رێژه‌یی سه‌وزایی زیاتر ده‌بێت له‌وه‌ی هه‌یه، كه‌لار ده‌بێته شارێكی سه‌وز”.
ئه‌و دارانه‌ی كه سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی كه‌لار چاندوونی دوو جۆرن، جۆرێكیان داری به‌ردارن وه‌ك، دار لیمۆ، نارنج، خورما و زه‌یتون، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چوار فه‌سڵه سه‌وزن و به‌رگه‌ی ئاو و هه‌وای گه‌رمیان ده‌گرن، جۆره‌كانی تریش داری جوانین، وه‌ك داری، واشنتۆنیه، كنار و ئه‌لبیزیا و ئه‌دۆنیا، ئەمەش قسەی ئەکرەم ساڵحی سەرۆکی شارەوانیی کەلارە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا