بۆ دیاریكردنى كه‌موكوڕییه‌كانیانه
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌ستى به پشکنینی لەناکاو بۆ لیواكانى كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ده‌ستى به ئه‌نجامدانى پشكنینى له‌ناكاو بۆ لیواكانى كردووه بۆ دیاریکردنی کەموکوڕییەکان و جێبەجێکردنی رێنماییە سەربازییەکان، ئه‌مه‌ش وه‌كو چاودێریكردنه بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و رێنمایی و فێركاریانه‌ى كه پێشتر به لیواكان دراوه.
ئه‌مجاره‌یان لیژنه‌ى پشكنینه‌كه لەناکاو لیوای 19ـی پیادەیان به‌سه‌ركرده‌وه و هه‌موو به‌شه‌كانیان پشكنى.
سه‌ردانه له‌ناكاوه‌كه له‌لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتی پشکنینی گشتی (المفتشیه العامه)ی وەزارەتی پێشمەرگە، به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ژمارەیەك ئەفسەری پشکنەریشیان له‌گه‌ڵه كه تایبه‌تمه‌ندى به‌شه‌كانى لیواكانیان هه‌یه.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ده‌ڵێت، ئەم پشکنینە لە کاتێکدایە، کە پێشتر لیژنەکە پشکنینی فێرکاریی بۆ لیوای 19ـی پیادە ئەنجام دابوو، تیایدا چەند رێکار و رێنماییەکیان پێدابوون، پشکنینی لەناکاو وەك هەڵسەنگاندنێکە بۆ دیاری کردنی ئاستی جێبەجێکردنی رێکار و رێنماییەکان و دیاریکردنی کەموکوڕییەکانی سەرجەم بەشەکانی لیوا. باس له‌وه‌شده‌كات، پڕۆسەی پشکنینی فێرکاری و پشکنینی بەدواداچوون و پشکنینی تاقیکاری و پشکنینی لەناکاو، بەردەوام دەبێت و سەرجەم یەکە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، دەگرێتەوە.