5 ساڵ بۆ ژوورەوە

قەزافى لە ژیاندا نەماوە کەچى سارکۆزى خستە زیندانەوە

964+

وریا فەتاح

هەرچەندە لە بەهارى عەرەبى کۆتایى بە ژیانى هات و تەخت و تەراجى کەوت و کوژرا، بەڵام قەزافى بووە بە مۆتەکەى نیکۆلا سارکۆزى و خستییە زیندانەوە.

دادگایەکی پاریس، سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بەسەر نیکۆلاس سارکۆزی، سەرۆکی پێشووتری فەرەنسادا سەپاند، بە تۆمەتی وەرگرتنی پارەی نایاسایی بۆ کەمپەینی هەڵبژاردن لە موعەمەر قەزافی، سەرۆکی کۆچکردووی لیبیا.

دادگا سارکۆزیی بە “بەشداریکردن لە گرووپی تاوانکاریدا” لە نێوان ساڵانی 2005 بۆ 2007 تاوانبار کرد، بە مەبەستی کۆکردنەوەی پارە لە لیبیا بۆ کەمپەینی هەڵبژاردنەکەی لە بەرامبەر پێدانی ئیمتیازاتی دیپلۆماسی بە حکومەتى تەرابلوس.

جگە لە سزای زیندانیکردن، سارکۆزیی تەمەن 70 ساڵ بە پێبژاردنی 100 هەزار یۆرۆ سزا دراوە.

بەپێی بڕیارەکە، تەنانەت ئەگەر سارکۆزی تانە لە بڕیارەکە بدات، هەر دەبێت سزاکەی جێبەجێ بکرێت.

ئەمە سێیەمین دۆسیەیە کە سارکۆزی، کە لە نێوان ساڵانی 2007 بۆ 2012 سەرۆکی فەرەنسا بوو، تێیدا تاوانبار دەکرێت، پێشتر لە دوو دۆسیەی جیادا سزا دراوە و بەرزترین میدالیای شەرەفی فەرەنسای لێسەندراوەتەوە.

لەم دۆسیەیەدا 11 کەسی دیکەش تۆمەتبار کرابوون، لەوانە کلۆد گوانت، دەستەڕاستی پێشووی سارکۆزی کە سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، هەروەها بریس هۆرتەفو، وەزیری پێشوو، کە سزای دوو ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرچوو.

بڕیارەکەی دادگا کەوتە ناو پرسەى مردنی زیاد تقیەدین، بازرگانی فەرەنسی-لوبنانی کە تۆمەتبارکەری سەرەکیی سارکۆزی بوو.

تقیەدین رۆژی سێشەممە، واتا دوو رۆژ پێش دەرچوونی بڕیارەکە، لە بەیروت کۆچی دوایی کرد.

تقیەدین پێشتر چەندین جار ئاشکرای کردبوو کە یارمەتیدەر بووە لە گەیاندنی نزیکەی پێنج ملیۆن یۆرۆ بە شێوەی کاش لە قەزافییەوە بۆ سارکۆزی و بەڕێوەبەری نووسینگەکەی لە نێوان ساڵانی 2006 و 2007.

سارکۆزی هەموو تۆمەتەکانی ڕەتکردووەتەوە و بە ڕۆژنامەی لۆ فیگارۆی فەرەنسی راگەیاندووە: “تا چەندی پێویست بکات، تا کۆتایی بۆ سەلماندنی بێتاوانیم دەجەنگم.”

لەسەر کەیسی ئێزدییەک فەڕەنسا پەنا بۆ وەزارەتی دادی هەر...

لەسەر کەیسی ئێزدییەک فەڕەنسا پەنا بۆ وەزارەتی دادی هەرێم دەبات