11 دارستانى نوێش دروست ده‌كات
عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەى گۆڕانی کەشوهەوا به‌شێك له بیابانه‌كه‌ى سه‌وز ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، پڕۆژەیه‌كی گەورە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا ئاشکرا دەکات، کە به‌شێكی بیابانه‌كه‌ى سه‌وزده‌كات و 11 دارستانیش له‌نوێوه دروست ده‌كات.
بەسام کەنعان بەڕێوەبەری گشتی بەشی دارستان و بە بیابانبوون لە وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، وەزارەته‌كه‌یان لە رێگەی ئەو پڕۆژانەی کە لە پارێزگا جیاجیاکانی عێراقدا جێبەجێیدەکات، دەیەوێت کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشەوهەوا کەمبکاتەوە.
ئه‌م قسه‌یه‌ى به‌سام لە وتارێکیدا لە میانی وۆرکشۆپی دامەزراندنی پڕۆژەی (بەهێزکردنی توانای گوزەرانی کشتوکاڵی بۆ کۆمەڵگە لادێییە هەرە لاوازەکان بەرامبەر گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە عێراق) باسكرد، وتیشى “جگە لە گرنگیدان بە دارستانەکان و دوبارە بوژاندنەوەیان، دروستکردنی 11 دارستانی نوێ لە گرنگترین پرۆژەکانی ئێستای وەزارەتی کشتوکاڵن”.
باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ر له چوارچێوه‌ى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى وه‌زاره‌ت هه‌یه‌تى، جگه له دروستكردنى دارستانه‌كان، نۆ ناوچەی جیاوازیشله بیابان سه‌وزده‌كرێت، كه پێشبینی دەکات زیاتر لە 150 هەزار هێکتار زەوی کشتوکاڵی سوود لەم پڕۆژانە وەربگرن، ساڵانە زیاتر لە 150 ملیۆن تۆن گازی گەرم بەهۆیانەوە کەمبێتەوە.
به‌قسه‌ى بەسام، وەزارەته‌كه‌یان بە هاوکاری رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، دەستی بە جێبەجێکردنی پڕۆژەكه كردووه و چەندین رێگای هاوچەرخیشی گرتۆتەبەر، لەوانە کشتوکاڵی زیرەک، وەک بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە کارە کشتوکاڵییەکان، لەگەڵ تەکنیکەکانی پەرەپێدانی جۆرەکانی رووەک، کە بەرگەی وشکەساڵی و ناوچە خوێیاوی دەگرن، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ پرسی کەمئاوی کە تووشی عێراق بووە.