كێشه‌ى كرێكاره‌كان چی بوو؟
سەندیکای کرێکارانی میسر پشتگیری له کرێکارانی ده‌ركراوى کارگەی ئاوی سلێمانی ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
خانه‌ی خزمه‌تگوزارى سەندیکاكانى کرێکارانی میسر لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی دەرکردنی کرێکارانی کارگەی ئاوی سلێمانی کرد هەر لەبەیاننامەکەدا پشتگیری خۆیان بۆ كرێكاره‌كان و له‌دژى ئه‌و پێشێلكاریانه‌ش ده‌وه‌ستنه‌وه كه ده‌رهه‌قیان كراوه.
به‌یاننامه‌كه، له سۆشیاڵ میدیاكانى سنوورى بازیان و ئه‌وانه‌شی تایبن به كرێكاران بڵاوكراوه‌ته‌وه، 964یش له‌رێگه‌ى ئه‌و ئه‌دره‌س و ژماره موبایلانه‌ى له‌سه‌ر به‌یاننامه‌كه‌یه به‌دواداچوونى راست و دروستى كرد، ده‌ركه‌وت دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له وڵاتى میسر ده‌ركراوه.
به‌پێی ناوه‌ڕۆكى به‌یاننامه‌كه سه‌ندیكاى كرێكارانى میسر ئاگادارى ورده‌كارى ئه‌و كێشه و گرفتانه‌یه كه رووبه‌ڕووى ژماره‌یه‌ك كرێكار له سنوورى سلێمانى بوونه‌ته‌وه.
سێ داواکاریان خستووه‌تەڕوو، له‌وانه داوا لە حکومەته‌كانی عێراق و هەرێمی کوردستان كراوه، بەزووی دەستووردان بکەن بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم کرێکارەکان بۆ سەرکارەکانیان دڵنیابوون لەجێبەجێ کردنی یاسا بەرکارەکان.
روویان له رێکخراوی نێودەوڵەتی کار و سەرجەم سەندیکا نێودەوڵەتیە کرێکاریەکانیش كردووه، كه پێویستە بەپەلە رێوشوێن بگرنەبەر بۆ فشارخستنە سەر کۆمپانیا و راگرتنی سزاکانیان بۆ سەر کرێکاران.
باس له‌و وڵاتانه‌ش ده‌كات کە بەرهەمەکانی ئەم كارگه‌یە هاوردە دەکەن له‌وانه‌ش، بریتانیا، ئەڵمانیا، هۆڵندا، سوید و تورکیا، پێویستە بە ئەرکی ئەخلاقی خۆیان هەستن و بایکۆتی بەرهەمەکانی کۆمپانیا بکەن، تا ئه‌وكاته‌ى به‌ته‌واوى پابه‌ندى پێوه‌ر نێوده‌وڵتییه‌كان ده‌بێت.
رۆژى 3.9.2025 کۆمپانیای ئاڵا، كه به‌رهه‌مێنه‌رى ئاوه‌كه‌یه، به فه‌رمانێكی كارگێڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كارى له سلێمانى ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه 12 كارمه‌ندیان خۆیان كاره‌كانیان به‌جێهێشتووه و به‌هۆیه‌شه‌وه، سه‌رجه‌م هێڵه‌كانى به‌رهه‌مهێنانیان وه‌ستاوه.
هه‌رچی، لقی سلێمانى یه‌كێتى سه‌ندیكاكانى كرێكارانى كوردستانه، باسی له‌وه‌كردووه كه ژمراه‌ى كرێكاره ده‌ركراوه‌كان 33 كرێكارن و ئه‌وان توانیویانه دواى گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى كارگه‌كه زیاتر له 20 له‌و كرێكارانه بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، پێنج کرێکار لەو ژمارەیـە کێشەی یاساییان هەیەو داوایان کردووە لە رێگەی یاساوە کێشەکانیان چارەسەربکرێت ئه‌وانیش پشتگیر و هاوكاریان.