بارەکەى دانەپۆشیبوو

بارهەڵگرێکى جۆرى (کرێن فلات) لەلایەن هاتوچۆى هەولێرەوە دەستی بەسەرداگیرا

964+

وریا فەتاح

هاتوچۆى هەولێر، دەست بەسەر داگرتنی بارهەڵگرێکی جۆری (کرێن فلات)ـى راگەیاند کە تایبەت بوو بە گواستنەوەی بلۆک و بارەکەى دانەپۆشیبوو.

بەپێى راگەیەندراوێکى هاتوچۆى هەولێر، بارهەڵگرەکە، بلۆکى بارکردووە و دەرگاى تەنیشتەکانى دانەخستبوو و ئەگەرى بەربوونەوەى بلۆک هەبووە.

هاتوچۆى هەولێر ڤیدیۆى ساتى رۆشتنى بارهەڵگرەکەى بڵاوکردووەتەوە کە دەردەکەوێت، بە بارێک بلۆکى دانەپۆشراوەوە بەسەر شەقامێکى خێرای هەولێردا دەڕوات و مەترسى بەربونەوەى بلۆکى لەسەر بووە.

داواش لەشوفێرانی بارهەڵگری کەرستەی بینا سازی دەکات لەکاتی گواستنەوەی کەرستە کاندا بارەکانیان دابپۆشن و رەچاوی یاساو رێنمایەکانی هاتووچۆ بکەن بۆ ئەوەی دووربن لە رووداوی نەخوازراو.

هاتوچۆى هەولێر دڵنیایى بە شۆفێرانى بارهەڵگر دەدات

هاتوچۆى هەولێر دڵنیایى بە شۆفێرانى بارهەڵگر دەدات