نرخی نەوت جارێکی تر رووی لە دابەزین کرد
سەروو 69 دۆلارە
نرخی نەوت جارێکی تر رووی لە دابەزین کرد
شۆڕش قادری
دوای ئەوەی دوێنێ نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کرد، ئەمڕۆ جارێکی دابەزی و هەر بەرمیلێک لە دەورووبەری 69 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.9.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 69 دۆلار و 0.3 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ ئێوارە بەڕێژەى 0.40% دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 64 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەهەمانشێوە بەڕێژەى 0.46%، نرخەکەی دابەزیوە.
هێشتا ئەو نرخە بەراورد بە سەرەتای ئەم هەفتەیە بەرزە و شارەزایانی ئابووری پێیانوایە، کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا کاریگەری لەسەر ئەم بەرزبوونەوەیە هەیە و لەلایەکی دیکەشەوە تا کێشە بۆ هەناردەی نەوتی هەرێمیش زیاد بکرێت نرخەکە بەرزتر دەبێتەوە.