بەم شەوە

خاوەنى چایخانەکانى دەربەندیخان گردبوونەوە

964+

وریا فەتاح

بەم شەوە، ژمارەیەک لە خاوەن چایخانەکانى دەربەندیخان لەناو بازاڕى قەزاکە، دژى لادانى کورسییەکانیان لەسەر شۆستە و شەقامەکان گردبوونەوە، قائیمقامى دەربەندیخانیش دەڵێت: مافى ئەوەیان نییە کورسییەکانیان بهێننە سەر شەقام و شۆستەکان.

کەمێک لەمەوبەر، گردبوونەوەى ژمارەیەک خاوەن چایخانە لە قەزاى دەربەندیخان دەستیپێکرد، داواکارى ئەوان ئەوەیە رێگەیان پێبدرێت کورسى و مێز بهێننە سەر شۆستە و شەقامەکان.

لەسەر ئەو بابەتە 964 پەیوەندى بە سلێمان محەمەد، قائیمقامى دەربەندیخان کرد، ئەو وتى،”ئەوەى بزانم خاوەنى دوو بۆ سێ چایخانە گردبوونەتەوە و کورسییەکانیان بردووەتە سەرجادە”.

وەک ئەوەى باسى دەکات، لیژنەى ئەمنى شارەکە، دەستیکردووە بە رێکخستنەوەى ناوبازار و چایخانەکان ئاگادارکراونەتەوە بەهیچ شێوەیەک کورسى و مێز نەهێننە سەر شۆستە و شەقامەکان و نەبنە بەربەست بۆ هاتوچۆى هاوڵاتیان.

“بازاڕى دەربەندیخان، هێڵێکى ستراتیژى خێرایە نەک لاوەکى، شەقامى هاتوچۆى گەرمیان و گەشتیاران و ئۆتۆمبێلى فریاگوزارییە، بەڵام چایخانەکان بەهۆى ئەوەى کورسى و مێزەکانیان دەهێننە سەر شەقام و شۆستەکە، گرفتیان دروستکردووە، جگە لەوە بوونەتە بەربەست لەبەردەم ئازادى بازاڕکردنى ژنان و دراوسێ دوکانەکانیان”، قائیمقامى دەربەندیخان واى وت.

لەسەر هەمان کێشە، 964 پەیوەندى بە ئەندازیار زریان سابر، سەرۆکی شارەوانیی دەربەندیخانەوە کرد، ئەو وێراى ئەوەى لەگەڵ بڕیارى لیژنەى ئەمنى نییە بۆ لابردنى کورسى چایخانەکان، جەختیشى کردەوە کە واژۆى لەسەر بڕیارەکە نەکردووە، بەڵام قائیمقامى دەربەندیخانە بۆ 964 ئاشکراى کرد کە کۆنوسى بڕیارەکەى لایە و سەرۆکى شارەوانى واژۆى کردووە و سەرسوڕمانى خۆیشى پیشاندا کە بۆچى واى وتووە.

سەرۆکى شارەوانى دەربەندیخان گومانى نییە کە ئەو کورسیانە بە زێدەڕۆ لەسەر شەقام و شۆستەکان دانراون، بەڵام وەک دەڵیت: هەتا دۆزینەوەى چارەسەرێک و جێگرەوەیەکى پێویست، شارەوانى لەگەڵ لابردنیان نییە،

ژینگەپارێزانی دەربەندیخان گردبوونەوە؛ کانەبەردەکان ب...

ژینگەپارێزانی دەربەندیخان گردبوونەوە؛ کانەبەردەکان بچنە دەرەوەی قەزاکە