بۆ یه‌كه‌مجاره پایتەخت دەبێتە خاوەنی ئەو سیستمە
سیستمی ڤار له یاریگای پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر دادەنرێت
964+
ده‌شتی عارف
بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌ولێر و له یاریگای پێشمه‌رگه، دوو شوێنی تایبه‌ت به سیستمی ڤار دروستكراون و ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان، سیستمه‌كه‌ی تێدا جێبه‌جێ بكرێت.
هێمن ئه‌سكنده‌ر، به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به 964ـی وت، “له‌سه‌ر داوای لیژنه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان هه‌ستاین به دروست كردنی دوو شوێنی تایبه‌ت به دانانی سیستمی ڤار، تاوه‌كو بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان سیستمه‌كه له یاریگاكه به‌كاربهێنرێت”.
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له ساڵی 2004 دامه‌زراوه و دوو جار بووه‌ته پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان، یاریگای سه‌ره‌كی یانەکەش له شارۆچكه‌ی پیرمامه له هه‌ولێر.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری