پڕۆژەى پێدەکەن
بەقەزابوونى رزگارى خێرى پێوەبوو؛ 5 ملیار دیناریان بۆ تەرخانکرا
میلاد جەلال_گەرمیان
دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە 23.9.2025 بە فەرمانێکی ھەرێمی، ناحیەی رزگاری لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان کرا بە قەزا، بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت: 5 ملیار دینارمان بۆ تەرخانکراوە تا پرۆژە بکەین لە قەزا تازەکە.
جەمال ساڵەح، بەڕێوەبەری ناحیەی رزگاری بە 964ـى وت،”زۆر دڵخۆشین بەم بڕیارە کە رزگاری کراوە بە قەزا، ھیوادارین کاروانی ئاوەدانی لە قەزاکە دەستپێبکات”.
“سەرپەرەشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێی راگەیاندوین کە بڕی پێنج ملیار دینار بۆ قەزا تازەکە دانراوە بۆئەوەی پرۆژەی تێدا ئەنجام بدەین”،جەمال ساڵەح وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکان دانیشتن دەکەین، بزانین چ خزمەتگوزاریەک پێویستە لە ناحیەکە دەرخستەی بۆدەکەین و دەستدەکەین بە ئەنجامدانی پرۆژەکان.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح