گردبونهوه و داواكاریانه ههیه
لە سۆران پیشهوهرانى ناوچەی پیشەسازی دهڵێن پارەی خانوبەرەمان لێ وەردەگیرێت
964+
ئاکام غەفور-سۆران
بەشێک لە پیشەوەرانی ناوچەی پیشەسازی ئیدارهى سۆران گردبوونەوە، گلەییان هەیە لەسەر ئەوەی جیاواز لە باجی شارەوانی، ساڵانە باجی خانوبەرەشیان لێوەردەگیرێت و دەڵێن، لە کۆنەوە لەسەرمان حیساب کراوە و ئاگاداری نەبوونە، لایەنی پەیوەندیداریش دەڵێت، باجەکە یاسایە.
ناوچەی پیشەسازی سۆران زیاتر لە 600 دوکانی لێیە، دەکەوێتە نزیکی دەروازەی سۆران.
ئامانج هەورامی، پیشەوەرێکی سۆرانە به 964ـى وت، ئهوان هەموویان گرێبەستن و ساڵانە کرێ دەدەنە شارەوانی، بهڵام دهڵێت ئێستا باجی خانوبەرەیان لەسەر زیاد کردون و چەند ساڵێکە لەسەریان حیسابە.
پیشهوهرێكی دیكه دەڵێت “پێنج ملیۆن زەریبەم لەسەرە، ئەمە ئەرکی ئێمەی قورس کردوە و ئیشەکەمان بەم شێوەیە باش نیە بتوانین ئەو پارەیە بدەین”.
لەسەر ئەو بابەتە رەجەب زبێر، قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران، به 964ـى وت “وەرگرتنی ئەو باج و پارەیە تەواو یاسایە و هیج گرفتێکی نیە، بەهۆی خراپی بارودۆخی ئابوری رەنگە ساڵانی رابردوو پارەکەیان لێ وەرنەگیرابێت، ئێستاش ئەگەر ئەوان پێیان وایە پارەکە زۆرە دەتوانن سەردانمان بکەن و ئێمە رەچاوی بارودۆخی ئەوان دەکەین و پارەکەیان بۆ کەم دەکەینەوە”.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن