فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ قەرزارەکە دەرچوو

لە هەڵەبجە لەسەر وەرگرتنەوەی قەرز شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان چەند کەسێک روویدا

964+

شۆڕش قادری

لە هەڵەبجە لەسەر وەرگرتنەوەی قەرز شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان چەند کەسێک روویدا و پۆلیس فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ قەرزارەکە دەرکرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە گرتەڤیدیۆی کاتی شەڕەکەی بڵاوکردووەتەوە کە لەلایەن کامێرای چاودێرییەوە تۆمار کراوە.

ئاکام قوتبەدین وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە 964ـی وت، کەسێک بەناوی (ل.ع .ح) دانیشتوی قەزای شارەزوور چووەتە بەردەم ماڵی کەسێک بەناو (هـ، م، خ) لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەڵەبجە، بۆ وەرگرتنەوەی قەرز و بەهۆیەشەوە شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوانیان دروستبووە.

“ئەو کەسەی چووەتە بەردەم ماڵەکە، سکاڵای لە بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە تۆمارکردووە و بەپێی مادەی یاسایی 413 لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خاوەن ماڵەکە دەرچووە”، ئاکام قوتبەدین وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکە هیچ جۆرە چەکێک بەکارنەهاتووە، بەڵام خاوەنی ماڵەکە چەندین پێشینەی تاوانی دیکەی هەیە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە.

پۆلیسی راپەڕین 12 کەسی لەسەر شەڕەکەی حاجیاوا دەستگیر کر...

پۆلیسی راپەڕین 12 کەسی لەسەر شەڕەکەی حاجیاوا دەستگیر کردووە

بەهۆی پارەی کەپرێکەوە 14 کەس بریندار بوون

بەهۆی پارەی کەپرێکەوە 14 کەس بریندار بوون