شاندێكی له هه‌ولێره
رێکخراوی ئاشتی جیهانی ده‌یه‌وێت گۆرانكاڕى له بەرنامەکانی پەروەردەى هه‌رێمی کوردستان بكات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاندی رێکخراوی ئاشتی جیهانی له هه‌رێمی كوردستانه، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌روره‌ده دانیشتووه و ده‌یوێت گۆرانكارى له به‌رنامه‌كانى سیستمى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان بكات، سه‌رۆكى یه‌كێكى مامۆستایانیش ده‌ڵێت، شانده‌كه سیمینارێك بۆ به‌رپرسان و پسپۆرانى په‌روه‌رده‌یی ساز ده‌كات.
ئه‌حمه‌د سابیر گه‌رمیانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان كه له‌گه‌ڵ شانده‌كه سه‌ردانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یان كردووه، به 964ـى راگه‌یاند، سەردانى شانده‌كه لە چوارچێوەی هاوکاری نێوان رێکخراوی ئاشتی جیهانی و یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دێت بۆ پەرەپێدانی بەرنامەکانی پەروەردەیی و بڵاوکردنەوەی کلتووری ئاشتی لە هەرێمی کوردستان.
وتیشی “له‌ناو سیستمى په‌روه‌دره‌ى هه‌رێم گۆڕانكارى باش كراوه به‌ڵام ئه‌م رێكخراوه ده‌یه‌وێت بیروبۆچوونه‌كانى خۆى بۆ زیالتر گۆڕانكاریكردن له سیستمه‌كه بخاته به‌رده‌م وه‌زاره‌ت و پسپۆرانى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌م رێكخراوه Global Peace Foundation ساڵانە پرۆگرامی گۆڕانکاری لە پەروەردە بۆ زۆرێک لە وڵاتان پێشکەش دەکات و كاره‌كانیشى زیاتر له‌و وڵاتانانه‌یه كه شه‌ڕ و كێشه و گرفتیان هه‌بووه و هه‌یه له‌وانه‌ش وڵاتانى ئاسیا و ئه‌فریقیا.
باسی له‌وه‌شكرد، سبه‌ى چوارشه‌ممه، سه‌رۆكى رێكخراوى ئاشتى سیسمینارێك بۆ به‌رپرسان و پسپۆرانى په‌روه‌رده ساز ده‌كات و ئه‌و بیروبۆچوونانه‌ى خۆى ده‌خاته ڕوو كه پێیان باشه به‌هۆیه‌وه گۆڕانكارى له به‌رنامه‌كانى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم بكرێت.