پاککردنەوەى مەنهۆڵەکانى ئاوەڕۆ لە سنوورى هەولێر
مەنهۆڵ و چەپەرەکانى ئاو خاوێنکرانەوە
لە هەولێر ئامادەکارى بۆ وەرزى باران بارین دەکرێت
964+
وریا فەتاح
پارێزگاى هەولێر خۆى بۆ وەرزى بارانبارین ئامادە دەکات و هەڵمەتى پاککردنەوە مەنهۆڵ و چەپەرەکانى ئاو، دەستیپێکرد.
لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی پارێزگای هەولێر، بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵ و بە مەبەستی رێگریكردن لە هەر حاڵەتێکى نەخوازراوی گۆڕانی كەش و هەوا و چارەسەركردنی ئەو خاڵە لاوازانەی کە دەبنە هۆی دروستبوونی لافاو و پەنگخواردنەوەى ئاوی زیادە، دەستکرا بە هەڵمەتی گشتگیرى پاککردنەوەى چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان و خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان لە شەقامە گشتیی و کوچە و کۆڵانەکانی شارى هەولێر.
وەباسکراوە، هەڵمەتەکە لەلایەن تیمەکانى خزمەتگوزاری ژینگەی پارێزی، ئەنجام دەدرێت.
مەنهۆڵەکانى ئاو، یەکێکن لە خاڵە لاوازەکانى لافاو و لە ساڵانى رابردوودا بەهۆى گیرانیان چەندینجار کۆبوونەوەى ئاو لە شەقامەکان روویداوە و زیانى بە هاوڵاتیان گەیاندووە.