پڕۆژەی گەشتیاری نوێی لێیە

گەشتیار فێری ئاغجەلەر بوون؛ لە شەش مانگدا 60 هەزار کەس

964+

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

بەهۆی کەشوهەوا گونجاوەکەی بووەبە، سەرچاوەیەکی باش بۆ هێنانی گەشتیار لە دەرەوە و خوارووی عێراق، وە لەم ماوەی دوو ساڵی رابردوو بە دروستکردنی زیاتر لە چوار پڕۆژەی گەشتیاری گەورە تەواوی سنورەکەی بوژاندووەتەوە.

ئەمەی روویداوە لە سنووری ئاغجەلەرە و سەرۆکی شارەوانی ناحیەکەش دەڵێت، ئێمە دەستگیرۆی هەموو، ئەو کەسانە دەکەین کە گرنگی بەناوچەکەمان دەدەن، تا بەدنیای دەرەوەی بناسێنن.

بە گوێرەی سۆراغی 964، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ زیاتر لە 60 هەزار گەشتیار هاتوونەتە ناوچە گەشتیارییەکانی ئاغجەلەر، بەڵام ساڵانی رابردوو بەهۆی نەبوونی ئەم پرۆژە گەشتیارییانەوە، کەمتر لە 30 هەزار گەشتیار هاتوون بۆ هەمان ماوە.

ئامانج جەوهەر بەڕێوەبەری شارەوانی ئاغجەلەر بە 964ی وت، دڵخۆشین بەوەی دەبینین کەسانێکی خاوەن سەرمایە و زیرەک هاتوونەتە سنورەکەمان دەیانەوێت بەگرینگیەوە خزمەت بکەن، لە ئاست پێگەکەی خۆمان بەڵێنی هەموو هاوکارییەک و ئاسانکارییەکمان بە خاوەن پڕۆژەکان داوە، تەنیا لە پێناو ئەوەی بێنە سروشتی ناوچەکەمان تا پڕۆژە و بیرۆکەی نوێ جێبەجێ بکەن و ژمارەی گەشتیار بەرزبکەنەوە.

ئەوەی گرنگە لەلامان، پاراستنی ژینگە و ژیانی سروشتی ناوچەکەمانە، هەفتانە بە بەردەوامی لەلایەن تیمەکانمانەوە کیسەی خۆڵ و کاری پاککردنەوەیان بۆ ئەنجام دەدەین، سەرۆکی شارەوانی ئاغجەلەر وای وت.

لە ئێستادا زیاتر لە شەش پڕۆژەی گەشتیاری گەورە و بچوک هەن لە گۆپتەپە و دەکەونە سەرزێی بچوک، گوندی گۆپتەپە بە دوری 14کیلۆمەتر دەکەوێتە ناحیەی ئاغجەلەر لە قەزای چەمچەماڵ، ئەم گوندە بەهۆی جوگرافیای سنورەکەی و نزیکی لە زێی بچووک بوەتە شوێنیک بۆ حەوانەوەی گەشتیاران.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

رێگای هەزاران گەشتیاری بەسەرەوەیە و بەڵام بێ بەربەست و...

رێگای هەزاران گەشتیاری بەسەرەوەیە و بەڵام بێ بەربەست و هێڵکارییە