"بەرەکەتی ماڵەکەمانە"
داوای منداڵی داونی کرد؛ خودا پێی بەخشی
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
خودای گەورە دوعاکەی لێ قبوڵکرد و منداڵێکی داونی پێبەخشی، سامان شێخانیش دەڵێت، “کاتێک پشکنینەکەی دەرچوو، سوجدەی شوکرم برد.”
سامان شێخانی، بازرگانی ناسراو و خاوەنی زنجیرە مارکێتەکانی سامان شێخانی، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ 964، بەوپەڕی خۆشەویستییەوە باس لە منداڵە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکەی دەکات و بە “بەرەکەتی ماڵەکەی” ناوی دەبات.
چیرۆکی ئەو دوعایە دەگێڕێتەوە کە لە خودای کردووە و لێی قبوڵ کراوە، دەشڵێت، ئێستا تێگەیشتووە منداڵی داون چەندە خۆشەویستە و لە رووی عەقڵیشەوە منداڵەکەی زۆر باشە.
پێداچوونەوە: باری ساڵح