لە رۆما

بەڵگە فیلمی بابە نوئێل خەڵاتێکی تری بەدەستهێنا

964+

شۆڕش قادری

بەڵگە فیلمی بابە نوئێل، خەڵاتی باشترین بەڵگە فیلمی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئۆستیا لە شاری رۆما بەدەستهێنا .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەریی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 21.9.2025 بەڵگە فیلمی بابە نوئێل لە دەرهێنانی رێکەوت حەمە تۆفێق و بەرهەمی بەشی هونەری سینەمای سلێمانی بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، خەڵاتی باشترین بەڵگە فیلمی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئۆستیا لەشاری رۆما بەدەستهێناوە.

بەڵگە فیلمی بابە نوئێل لەسەرەتای ساڵی 2025 بەرهەم هێنراوە، لەهەمان ساڵ و تا ئێستا بەشداری کۆمەڵێک فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی کردووە و 3 خەڵاتی جۆراوجۆری لە فێستیڤاڵەکان بەدەستهێناوە، بڕیارە 24ـی ئەم مانگەش، بەشداری فێستیڤاڵی (ریلیجن تودەی) بکات و لەبەشی پیشبرکێی فێستیڤاڵەکەدایە.

"سینەمای کوردی هێشتا ساوایە"

 لە بنکەی بڕیارە مێژووییەکانەوە بۆ مۆزەخانەیەکی نیشتم...

 لە بنکەی بڕیارە مێژووییەکانەوە بۆ مۆزەخانەیەکی نیشتمانی