10 کاتژمێر لەسەر شەقامە

45 ساڵە زێراب بەردەدات، ئەمە چیرۆکی مام مستەفایە

964+

رێباز خدر – هەولێر

مستەفا قادر عەلی، تەمەن 69 ساڵ، ئەو پیاوە بە ویقارو و ئازا و بەهێزەی، لەگەڵ گزنگی بەرەبەیان هەموو رۆژێک لە کاتژمێر  07:00 بەیانی لە ماڵ دێتەدەر و دەچێتە سەر کارەکەی تاوەکو کاتژمێر 05:00 ئێوارە ناگەڕێتەوە ماڵ.

مام مستەفا، ماوەی 45 ساڵە کاری پاککردنەوەی زێراب و مەزرا دەکات، لە ساڵی 1980 وەکو کارمەندی پاککەرەوە لە شارەوانی هەولێر دادەمەزرێت، ماوەی 39 ساڵ لە بوارەکەی خۆیدا خزمەتی کردووە، لە ساڵی 2019 خانەنشین کرا.

قوڕسی و بارگرانی ژیان و بارودۆخی ئابوری، وای لە مام مستەفا کردوە کە دوای خانەنشین بونیشی بەردەوام بێت و لە پیشەکەی تاوەکو بژێوی ژیانی خۆی و منداڵەکانی دابین بکات و وەکو خۆی دەڵێت، نامەوێت دەست لە هیچ کەس پان بکەمەوە و بە ماندوبوون و ئارەقەی نێوچەوانی خۆم رسقێکی حەڵاڵ بۆ خێزانەکەم دابین بکەم.

باس لەوەش دەکات، کە شوێنی وەستانییان وەکو پێویست نیە، بە هاوین لەبەردەم خۆر دەوەستن و زستانیش لەبەر باران و سەرما، داوا دەکەن کە لایەنی پەیوەندیدار کە رێگایان بدەن کە چەتر یان کابینەیەک لە نزیک شوێنی وەستانیان دابنرێت تاکو سودی لێ ببینن لە سەرما و گەرما بیانپارێزێت.

مام مستەفا، دانیشتووی شاری هەولێرە، خێزاندارە و خاوەنی دوو کوڕ و شەش کچە، وەکو خۆی دەڵێت، من سەربەرزم بە خێزانم و منداڵەکانم، وە ئەوانیش شانازی دەکەن بەو کارەی کە من دەیکەم هەمیشە پاڵپشت و یارمەتیدەرێکی زۆر باشی منن لە تەواوی ژیانم.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ماتۆڕێک بووە بە هاوڕێی پیرە پیاوێکی ریش سپی

ماتۆڕێک بووە بە هاوڕێی پیرە پیاوێکی ریش سپی