چەند گوندێکی سۆران بێ کارەبا دەبن – وێنە؛ ئەرشیفی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران
کارەبای 24 کاتژمێریان بۆ دەچێ
ئەمڕۆ لە سەنتەری مێرگەسۆر و ناحیەی بلێ و چەند گوندێکی تر کارەبا نابێ
964+
شۆڕش قادری
ئەمڕۆ لە سەنتەری قەزای مێرگەسۆر و ناحیەی بلێ و چەند گوندێکی دیکەی سنووری سۆران کارەبای نیشتمانی نابێ.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران، لە بەیانی ئەمڕۆوە تا کاتژمێر 4ـی ئێوارە لە سەنتەری قەزای مێرگەسۆر و ناحیەی بلێ و گوندەکانی شرێ و دەربۆتک و زۆرەگڤان کارەبای نیشتمانی نابێت، چونکە تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی لەو شوێنانە سەرقاڵی کارکردن دەبن بۆ گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری.
زیاتر لە مانگێک دەبێ، تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی چوونەتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بڕیارە تا مانگی 11ـی ئەمساڵ دانیشتووانی ئەو دەڤەرەش بە ئاواتی چەندین ساڵەیان بگەن و بە کارەبای 24 کاتژمێری دڵ و ماڵەکانیان رووناک بکرێتەوە.