سه‌ره‌مه‌نهۆڵه‌كانى هه‌ڵگرت و خاوێنكرانه‌وه
شارۆچكه‌ى گۆپاڵه له ئێستاوه خه‌مى كۆبوونەوەی بارانی زستانی چارەسەرکرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیمه‌كانى شاره‌وانى شارۆچكه‌ى گۆپاڵه له سنوورى قه‌زاى بازیان له ئێستاوه ده‌ستیان به خاوێنكردنه‌وه‌ى سه‌ره‌مه‌نهۆڵ و باراناوییه‌كانى كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كانى كرد، بۆئه‌وه‌ى له‌كاتى هاتنى زستان و وه‌رزى بارانبارین له‌خه‌م بڕه‌خسێت و رووبه‌ڕووى پنگانه‌وه‌ى ئاو نه‌بێته‌وه.
ئاواره سابووراوه‌یی، سه‌رۆكى شاره‌وانى گۆپاڵه به 964ـى وت، ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تى خاوێنكردنه‌وه‌ى ئه‌و شوێنانه كردووه كه گومانى كۆبوونه‌وه‌ى ئاویان لێده‌كرێت و له قۆناغى یه‌كه‌میشدا مه‌نهۆڵ و باراناوییه‌كانى كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كانىیان خاوێنكرده‌وه.
وتیشی “فراوانترین سنوورى شاره‌وانیمان له قه‌زاى بازیان هه‌یه و له رۆژانى داهاتووش بارانوییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى شارۆچكه‌كه خاوێنده‌كه‌ینه‌وه”.
ئه‌وه‌ى شاره‌وانى گۆپاڵه ده‌یكات به‌رنامیه‌كی وه‌رزییه، ساڵانه له پێش وه‌رزى باران بارین جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مساڵ زووتر له‌كاتى خۆى كاره‌كانیان ده‌ستپێكردووه.