جوندیان

دوو بۆمبی هێشوویی بە سەلامەتی لەناوبران

964+

وریا فەتاح

مینى هەولێر ئاشکراى دەکات، دواى ئەوەى لەلایەن دانیشتوانى گوندى جوندیان ئاگادارکرانەوە لە بوونى دوو مینى هێشوویى، تیمەکانمان توانیان بە سەلامەتى لەناویان ببەن.

بەپێى راگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی کاروبارى مینى هەولێر، لە گوندى جوندیانى قەزاى رواندز، لە کاتى هەڵکەندنى زەوی لە تەنیشت رێگاى هامڵتۆن، دوو بۆمبى هێشوویى دەرکەوتن و دانیشتووانى گوندەکە تیمەکانى مینى هەولێریان ئاگادار کردووەتەوە.

وەک باسى دەکات، تیمى لەناوبردنى کەرەستەى تەقەمەنى، لەسەر داواى دانیشتووانى گوندەکە دەستبەجێ چوونەتە شوێنەکە و بۆمبەکانیان گواستووەتەوە بۆ شوێنێکى دوور لە ئاوەدانى و بەسەرکەوتوویى و بەسەلامەتی لەناویان بردوون.

هەردوو قاچى لەدەستداوە؛ چیرۆکی مستەفا کە خەون بە مووچە...

هەردوو قاچى لەدەستداوە؛ چیرۆکی مستەفا کە خەون بە مووچەیەکەوە دەبینێت