مۆڵەتیان نەبوو

لە هەڵەبجە سێ دوکانی پەڕاوگە بە قفڵ و زنجێرێکی ئەستوور داخران

964+

شۆڕش قادری

سێ دوکانی پەڕاوگە لە هەڵەبجە بێ مۆڵەت کاریان دەکرد، لیژنەکانی قایمقامیەت دایان بەسەریاندا و قفڵ و زنجیرێکی ئەستوریان لە دەرگای دوکانەکان دا.

ساکار محەمەد سەرۆکی لیژنەی مۆڵەتی پیشەیی لە قایمقامیەتی هەڵەبجە بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ سێشەممە 16.9.2025 سەردانی چەند شوێنێکمان کرد بەمەبەستی ئاگاداربوون لە جێبەجێ کردنی رێنماییەکانی لیژنەکەمان سەبارەت بە مۆڵەتی پیشەکانیان”.

“بەهۆی پابەند نەبونیان بە مەرج و رێنماییەکانی لیژنەکە و نەبوونی مۆڵەت سێ دوکانی پەڕاوگە داخران”، ساکار محەمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر خاوەنی پەڕاوگەکان ئاگادار کراونەتەوە و مۆڵەتەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیرییە و بەدەمیەوە نەچوون، بۆیە تا مۆڵەتەکانیان دەرنەهێنن، بۆیان نییە دوکانەکانیان بکەنەوە.

بەقسەی ساکار محەمەد، لە ماوەی ئەم مانگەدا تەنیا ئەو سێ دوکانە لە هەڵەبجە داخراون.

دوو شوێنی ئاژەڵ سەربڕین داخران و سێی دیکەش ئاگادار کرا...

دوو شوێنی ئاژەڵ سەربڕین داخران و سێی دیکەش ئاگادار کرانەوە

دوو شوێنی گەشتیاری لە هەڵەبجە داخران

دوو شوێنی گەشتیاری لە هەڵەبجە داخران