سەردانى بەشى مۆڵەت مەکەن
هاتوچۆى سلێمانى: راکێشانى فۆڕمى بایۆمەترى بۆ لۆگۆى تاکسى کارا نییە
964+
وریا فەتاح
بەشی مۆڵەتی شۆفێری بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، راکێشانى فۆڕمى بایۆمەترى بۆلۆگۆى تاکسى کارا نییە و سەردانمان مەکەن.
وەک لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، تکایە ئێستا سەردانی بەشی مۆڵەتی شۆفێری ژووری ژمارە 48، لە هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی نەکەن، تا ئاگادار دەکرێنەوە.
جەختیش دەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی راکێشانی فۆرمی بایۆمەتری بۆ لۆگۆی تەکسی کارا نییە و گۆڕانکاری لە سیستمەکەدا دەکرێت و تەواو نەبووە، بۆیە سەردانیکردنیان راگرتووە.