سلێمانى

لە یەک مانگدا 3 هەزار و 618 بوتڵ خوێن راکێشراوە

964+

وریا فەتاح

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لە ماوەی مانگى رابردوودا (ئاب)، لە بانكی خوێن لە شاری سلێمانی حەوت هەزار و 824 كەس سەردانیان كردوە و سێ هەزار و 618 بوتڵ خوێن لەبانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان راكێشراوە.

وردەکارى خوێنڕاکێشانەکە بەم شێوەیە بووە:

872 بوتڵ خوێن خوێن لە سەنتەرى نەخۆشییەکانى تالاسیما

537 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەى هیوا

280 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەى شار

160 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەى دڵ

161 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەى منداڵبوون

1.195 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان

ئەوەش روونکراوەتەوە کە هەر لە مانگى ئابدا، لەبانكی خوێن 4,300 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 3,602 پشكنینی گروپی خوێن و 3,926 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 2,317 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.

وەرگرتنى خوێن لە بانکى خوێنى سلێمانى کەمی کردووە

وەرگرتنى خوێن لە بانکى خوێنى سلێمانى کەمی کردووە