سەقز

خۆپێشاندەرێک كوژرا و سێ هاوڵاتی دیكەش بریندار بوون

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەپێی زانیارییەكانی رێكخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی دژ بە پرۆژەی کانزای زێڕی قوڵقوڵە لە سەقز کرد، لە ئەنجامدا هاوڵاتییەك بەناوی محەمەد رەشیدی کوژرا و سێ هاوڵاتیی دیکەش بریندار بوون.

رووداوەكە دوێنێ دووشەممە روویداوە و بریندارەكانیش پێكهاتوون لە رامیار رەشیدی، محەمەدئەمین رەشیدی و هێمن رەشیدی بە سەختی بریندارن.

سەرچاوەكە دەڵێت، ئێستا هێڵەکانی تەلەفونی ئەم ناوچە رووداوەكە تێیدا روویداوە، تێکچووە.

رێكخراوی هەنگاو دەڵێت، بە پێی ئەو راپۆرتانەی پێانگەیشتووە، محەمەد رەشیدی، خەڵکی گوندی پیر عومەران، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران کوژرا و سێ کەسی ناڕازیی دیکەی خەڵکی ئەم گوندەش، كە لە کەسوکارەکانی كوژراوەكەن،  بە سەختی بریندارن.

“تەرمی محەمەد رەشیدی بۆ نەخۆشخانەی بانە گواستراوەتەوە و بریندارەکانیش بۆ چارەسەریی هەر لەم نەخۆشانەدا لە ژێر چاودێریی پزیشکیدان و دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە”، رێكخراوی هەنگاو وادەڵێت.

باسی ئەوەشیان كردووە، نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیووبی لە شاری بانە، لە لایەن ژمارەیەكی زۆری هێزە ئەمنییەکانی ئێران گەمارۆ دراوە و ئیزنی چاوپێکەوتن و بینین بە سەردانکەران نادرێت.

درێژەی پرۆژەی کانزای زێڕی قوڵقوڵەی سەقز لە کاتێکدایە کە چەندین جار کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی دژ بەوە روویداوە و چالاکوانەكانی ژینگەپارێزی و جوتیارانی قوربانی ئەم پرۆژەیە، چەندین نووسراویان بۆ راگرتنی دروستکردنی پڕۆژەكە واژۆ کردووە و پێشکەشی ناوەندە حکومەتییەکانیان کردووە، بەڵام دیارە گوێیان لێنەگیراوە.

كاسبكاران لە جۆگە ئاوەكەی نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی كور...

كاسبكاران لە جۆگە ئاوەكەی نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان دوورخرانەوە