هه‌ر منداڵه‌و به کارێک به‌شدار بوو
له دهۆك 500 منداڵی توشبووى تالاسیما پێشانگاى كارئ دەستیان بۆ كرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دهۆك پێشانگایه‌كى كارى ده‌ستى بۆ 500 منداڵیی تووشبووى تالاسیما كرایه‌وه زۆربه‌ى به‌رهه‌مه‌كانى پێشانگاكه تابلۆى جۆراوجۆرى شێوه‌كاری بوون.
پێشانگاكه، له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى دهۆك به هه‌ماهه‌نگى سه‌نته‌رى ژین بۆ تالاسیما و رێكخراوى منداڵپارێز، كرایه‌وه.
ته‌ندروستى دهۆك ده‌ڵێت، هه‌ر منداڵێكى تالاسیما به كارێك به‌شدارى كردووه و كاره‌كانیشیان جگه له تابلۆى شێوه‌كارى كارى جۆراوجۆرى ده‌ستیشی له‌خۆ گرتووه.
مه‌به‌ست له پێشانگاكه ده‌رخستنى توانا و لێهاتوویی ئه‌م منداڵانه و گرنگی كاره‌كانیانه.