دەستپێکردنەوەی کارەکانی کتێبخانەی زانکۆی گەرمیان - وێنە: زانکۆی گەرمیان
10 ساڵ وەستابوو
کارەکانی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی گەرمیان دەستی پێکردەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
کارکردن لە پرۆژەی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی گەرمیان دەستیپێکردەوە، بڕیار وایە کاریگەری ئەو 10 ساڵ راگیرانەی لەسەر نەمێنێ.
زانکۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ بۆ خستنەوەگەڕی پرۆژە راگیراوەکانی نێو کەمپی زانکۆ، لە رۆژی شەممەوە کارکردن لە پرۆژەی دروستکردنی باڵەخانەی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی گەرمیان دەستیپێکردەوە.
رووبەری باڵەخانەی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ ( دوو هەزار و 75 مەتر دووجا) یە و ماوەی نزیکەی 10 ساڵە بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارکردن تێیدا راگیرابوو.
زانکۆکە دەڵێ، هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆژەی باڵەخانەی سەرۆکایەتی زانکۆ قۆناغی باشی بڕیوە و ئومێد دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا کارکردن تێیدا دەستپێبکاتەوە.
