بەشێک لە کارمەندانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لە ئەرکدا
هەڵبژاردنی ئەمساڵی عێراق
21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 كەس دەنگ دەدەن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، ژمارە و داتای كۆتایی هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراقی پەسند كرد بۆ دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەكان، كە ژمارەی بەشداربووان 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 دەنگدەر مافی بەشداریكردنیان هەیە.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنەكە لە گرووپی واتساپی رۆژنامەنووسان زانیارییەكانی داناوە و دەڵێت، ئەنجومەنی كۆمیسیاران ژمارە و داتاكانی پەسند كرد.
بە گوێرەی داتاكانی كۆمیسیۆن، هەڵبژاردنەكە بەپێی ژمارە بەم جۆرەیە:
ژمارەی دەنگدەدران 21،404،291 ملیۆن، كە بەم شێوەیە دابەش كراون
دەنگدانی گشتی: 20,063,773 ملیۆن
دەنگدانی تایبەت: 1،313،980 ملیۆن
ئاوارەكان: 26،538 هەزار دەنگدەر
بۆ دەنگدانی گشتی: 8 هەزار و 703 بنكەی دەنگدان دەبێت، كە 39 هەزار و 285 وێستگە دیاریی دەكرێت.
بۆ دەنگدانی تایبەت: 809 بنكە و چوار و 501 وێستگە
بۆ دەنگدانی ئاوارەكان: 97 بنكە – 321 وێستگە.
بڕیارە لە 11.11.2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق لە تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستان بێتە ئەنجامدان.