جۆرێکی نوێی "کاسبی"
مووچەخۆران 25 هەزار دینار دەدەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ژمارەیەک مووچەخۆر لە عێراق ناچارن بڕی 25 هەزار دینار وەک “تێچووی خێراکردن” بدەن، تەنیا بۆ ئەوەی بتوانن مووچەکانی خۆیان لە بانکەکان یان لە رێگەی ئامێرەکانی راکێشانی پارەوە وەربگرن.
ئەم دۆخە، جۆرێکی نوێی کاسبی و قۆرخکاری دروستکردووە، کە بارگرانییەکی دیکە دەخاتە سەرشانی هاوڵاتییان.
جەبار گۆران، پسپۆڕێکی داراییە بە 964ـی وت، “بەهۆی قەرەباڵغیی زۆر و کەمبوونەوەی ژمارەی بانک و ئامێرەکانی ATM لە بەشێک لە ناوچەکاندا، هەندێک کەس کەسانی دیکەیان داناوە تا لەسەر هێڵی چاوەڕوانی جێگای مووچەخۆران بگرنەوە. لە بەرامبەردا، مووچەخۆرەکە ناچارە بڕی 25 هەزار دینار بدات تا بە زووترین کات مووچەکەی وەربگرێت و لە چاوەڕوانییەکی زۆر دووربکەوێتەوە.”
پێداچوونەوە: ژێوار خدر