بۆ به‌شداریان له‌ فێستڤاڵێكی هونه‌رى

تیپه‌ هونه‌رییه‌ پرته‌قاڵیه‌كه‌ى دهۆك به‌ره‌و رۆژئاواى كوردستان به‌ڕێكه‌وتن 

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیری و هونه‌رى دهۆك بڵاویكرده‌وه‌ تیپه‌ هونه‌رییه‌ ره‌نگ پرته‌قاڵییه‌كه‌یان به‌ره‌و رۆژئاواى كوردستان به‌ڕێكه‌وت بۆ به‌شدارى له‌ فێستڤاڵێكى هونه‌رى میللى.

فێستڤاڵه‌كه‌، حەوتەمین فێستێڤاڵی “گوڤەندی کوردی و گەلەری”یه‌ لە رۆژئاوای کوردستان.

تیپه‌كه‌، لە نۆ کچ و  12 کور پێكهاتووه‌و وه‌كو له‌ پلانیاندایه‌  بە دوو تابلۆی هونەری بەشداری له‌ فێستڤاڵه‌كه‌ دەکەن.

رۆشنبیری دهۆك ده‌ڵێت، تیپه‌كه‌ى دهۆك وه‌كو شاندێكی فه‌رمی ده‌چێته‌ شاری قامیشلۆى رۆژئاوای کوردستان، له‌ فێستیڤاڵەكه‌شدا ژمراه‌یكی زۆرى تیپی هونه‌رى میللی به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن.

باس له‌وه‌شكراوه‌، له‌ماوه‌ى 10 ساڵى رابردوودا ئه‌وه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ شاندێكی هونه‌رى دهۆك سه‌ردانى رۆژئاواى كوردستان ده‌كات.

پێشتر، موستەفا رێبەر، ئەندامی تیپی دهۆکی هونەری میللی لە پارێزگای دهۆک بە 964ـی وتبوو، ئەم جۆرە فێستێڤاڵانە زۆر گرنگن بۆ کورد، ئه‌وانیش به‌ دوو تابلۆ بەناوی”شاهی” و  “پێکەوەژیان” بەشدارى دەكه‌ن.

تیپی میللی دهۆک بۆ هەڵپەڕکێ دەچنە قامیشلۆ

تیپی میللی دهۆک بۆ هەڵپەڕکێ دەچنە قامیشلۆ

ئەمڕۆ گروپی شانۆی هەوار و هەڵپەڕکێی میللی کەرکوک بەرەو...

ئەمڕۆ گروپی شانۆی هەوار و هەڵپەڕکێی میللی کەرکوک بەرەو پاریس کەوتنەڕێ