وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
بۆ دامەزراندنە
وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ زانکۆکان: بەزوویى ئامارى سێ یەکەمەکان و دەرچوانى پزیشکیمان بۆ بنێرن
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژیژنەوەى زانستى، ئاماری دەرچوانی (سێییەکەمەکان) و (بەشە پزیشکییەکان) و (هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا) بۆ رەشنوسی بودجەی خەمڵێنراوی ساڵی 2026 ئامادە دەکات
لە گشتاندنێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە ئاراستەی گشت زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان کراوە، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، زانکۆکان رادەسپێرێت لە ماوەی یەک مانگدا ئاماری گشتی دەرچوانی (سێیەکەمەکان) و دەرچوانی (پزیشکی گشتی تەندروستی و پزیشکییەکان) هەڵگرانی بڕوانامەی (باڵا) ئەوانەی تاکو ئێستا دانەمەزراون بۆ ساڵانی (2017-2018) تاکو (2024-2025) بۆیان ڕەوانە بکەن.
ئامارەکە بۆ ئەوەیە لە پێویستی میلاکات و رەشنوسی بودجەی خەمڵێنراوی ساڵی 2026 جێگەیان بۆ بکرێتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لەماوەى رابردوودا، چەندینجار سێ یەکەمەکان و دەرچوانى کۆلێژى پزیشکى بۆ دامەزراندنن گردبوونەوە.

زیاتر دێت…..