"شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە هەڵاتووە"

لە خورماتوو هاوڵاتییەک ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

هاوڵاتییەکی خورماتوو لە رێگای چوون بۆ سەر کارەکەی ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش لەسەری نەگەڕایەوە و هەڵات.

عەلی فەلاح، بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو بە 964ـی وت، گەنجێکی تەمەن 30 ساڵ لە یەکێک لە کارگەکانی سنوورەکە کاریکردووە، رۆژانە بە پاسکیلەکەی دەچێتە سەرکار و ئەمڕۆش وەکو رۆژانی تر بەڕێکەوتووە بۆ سەر کارەکەی، لە نزیک پڕۆژەی نیشتەجێبونی ئاڵتون ستی ویستوویەتی لە شەقامەکە بپەڕێتەوە، لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلێک لێیداوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی لە گەنجەکەی داوە، نەوەستاوە و هەڵهاتووە، تەرمی گەنجەکەش بۆ تۆێکاری رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کراوە.

عەلی فەلاح ئاشکراشیکرد، ئەو گەنجە ناوی محەمەد ئەحمەدە و دانیشتووی گەڕەکی کۆماری قەزای خورماتووە.

درەنگانی شەوی رابردووش لە گەڕەکی رزگاری خورماتوو، هاوڵاتییەکی دیکە ئۆتۆمبێل لێیدا و بە سەختی برینداربوو.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە دوو رووداوی هاتوچۆودا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چو...

لە دوو رووداوی هاتوچۆودا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون

لە دوزخورماتوو 52 هاوڵاتی بە رووداوی هاتوچۆ مردوون

لە دوزخورماتوو 52 هاوڵاتی بە رووداوی هاتوچۆ مردوون