نه‌ورۆزى بۆ 5000 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گه‌ڕاندووه‌ته‌وه
رێكخراوى یونیسكۆ كتێبێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر نه‌ورۆز بڵاوده‌كاته‌وه و كه‌موكوڕى تێدایه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێكخراوى یونیسکۆى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یەكگرتووه‌كان كتێبێكی تایبه‌تى له‌سه‌ر نەورۆز بڵاوکردووه‌تەوە، ناوى چه‌ند گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ناو كتێبه‌كه‌داهاتووه كه یادی نه‌ورۆز ده‌كه‌نه‌وه له‌ناویشیاندا باسی كوردیشی كردووه و نه‌ورۆزیشی بۆ پێنج هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
یونسكۆ له ماڵپه‌ره فه‌رمییه‌كه‌ى نووسیویه‌تى كتێبه‌كه لە ژێر ناوی “نەریتەکانی نەورۆز بە درێژایی رێگا ئاوریشمییەکان” بە بەشداری 15 پسپۆڕی نێودەوڵەتی، نووسراوه و ئه‌مساڵیش بۆ یه‌كه‌مجاره بڵاویده‌كاته‌وه.
لەبه‌شێكی کتێبەکەدا هاتووە، ساڵانە لە 13 وڵاتی جیاواز یادی نەورۆز دەکرێتەوە، لە نێویاندا، عێراق، تورکیا و ئێران، بەڵام ئاماژە بە سوریا نەکراوە، لە کاتێكدا لە رۆژئاوای کوردستان ساڵانە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش یادی نەورۆز دەکرێتەوە.
لەو بەشەى كتێبه‌كه كه باسی نەورۆز لە عێراق دەکات، ناوى (شەیما مەحمود سوهەیل) نووسراوه وه‌كو ئه‌وه‌ى ئه‌م نووسه‌رى به‌شه‌كه‌ى عێراق بێت له‌و كتێبه.
ده‌ڵێت، له عێراق دوای عەرەب کورد وەک گەلێک یادی نەورۆز دەکاتەوە، باسی له‌وه‌شكردووه كه نەورۆز بۆ پێنج هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئاماژە بەوەشکراوە کوردانی عێراق ئاهەنگی نەورۆز لە رۆژی 21ـی ئازاری هەموو ساڵێک، وه‌كو رۆژی لەدایکبوونی نوێ و زاڵبون بەسەر ستەم و ستەمکاریدا، ده‌گێڕن.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964، ده‌رده‌كه‌وێت كه شەیما مەحمود سوهەیل، بەڕێوەبەری سەنتەری پاراستن و پاراستنی میراتی رۆشنبیرییه لە وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزارى عێراق، نوێنەرایەتی وڵاتەکەیه‌تی له نووسینى ئه‌م كتێبه.
لایخۆشییه‌وه وه‌زاره‌تى رۆشنبیری عێراق، له‌ژێرناوى “لە سەمەرقەندەوە بۆ بەغدا” باسی بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م كتێبه‌ى یونسكۆى كردووه و به دەستکەوتێکی نوێی کولتووری باس كردووه، ده‌شڵێت “عێراق رۆڵێکی بەرچاوی لەم کارەدا هەبووە”.
باس له‌وه‌شده‌كات كه بڕیاره له رۆژى 8.11.2025 ناساندنی فەرمی بۆ ئه‌م کتێبه لە شاری سەمەرقەندى وڵاتى ئۆزبه‌كستان بەڕێوەدەچێت.