ئه‌مساڵ بازاڕى باشتره
وشكه‌ساڵیش ده‌ره‌قه‌تى لۆبیا بەتامەکەی گوندی تازەدێ نه‌هات و نۆبەرەیان چنییه‌وه
964+
میلاد حه‌لال – گه‌رمیان
لۆبیا بەتام و به‌ناوبانگه‌كه گه‌رمیان له گوندی تازەدێ پێگەیشتوە و جوتیاران نۆبەرەكه‌ی ده‌چننه‌وه، جوتیارێك ده‌ڵێت ئه‌مساڵ هه‌م نرخه‌كه‌ى و هه‌میش بازاڕه‌كه‌ى باشه و وشكه‌ساڵیش كاریگه‌رى له‌سه‌ر نه‌كردووه.
محەمەد حەسەن، جوتیارێکی گوندی تازەدێیە بە 964ى وت، ئەمساڵ لۆبیا زۆر باش بوو، چونکە ئاوی سیروان بەکاردەھێنن، وشکەساڵی هیچ کاریگەریه‌كی له‌سه‌ر نه‌بووه.
وتیشی “جیاواز لە بەرھەمەکانی دیکە، لۆبیا کێشەی ساغکردنەوەی نیە و زوو دەفرۆشرێت، ئەمساڵ بەراورد بە رابردوو نرخەکەی زیاتر بووە، پار کیلۆی بە ھەزار دینار دەیانفرۆشت، ئەمساڵ 1500 دینار دەکات”.
ئاماژەی بەوەش کرد، جگه له سوودى خۆمان، ھەلیکاریش بۆ ژمارەیەکی زۆر لە ژنان و پیاوان دەرەخسێنن بۆ رنینی لۆبیاکە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن