کەرتى گەشتیارى سۆران دەباتە پێشەوە
لە قۆناغى یەکەمى پڕۆژەى کۆڕنیشى کاولۆکان؛ دەستکراوە بە دروستکردنى پێنج پۆند
964+
وریا فەتاح
قۆناغى یەکەمى پڕۆژەى گەشتیارى کاولۆکان، پێنج پۆند لەخۆى دەگرێت و بە تەواوبوونى کەرتى گەشتیارى ئیدارەى سۆران دەباتە قۆناغێکى تر.
لەئێستادا قۆناغى یەکەمى پڕۆژەکە کارى تێدا دەکرێت و بەشێکە لە ماستەرپلانى گەشتیارى ئیدارەى سۆران.
لە قۆناغى یەکەمدا، بەدرێژایى چوار کیلۆمەتر دەستکراوە بە دروستکردنى پێنج پۆندى سەرنجڕاکێش کە سەوزکردن و کافتریاى مۆدێرن لەخۆى دەگرێت و توانایەکى باشى گلدانەوەى ئاویشیان هەیە.
حکومەتى هەرێم، ڤیدیۆى قۆناغى یەکەمى بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: بەتەواوبوونى پڕۆژەکە، دەیان دەرفەتى نوێى کار دەڕەخسێنێت، ئەوە جگە لە بەهێزکردنى سامانى ماسى و زیادکردنى ئاوى ژێرزەویى.