بازاڕى زێڕ
هەر مسقاڵێک سێ هەزار دیناری دیکەی چووەسەر
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان زیاتر بەرزبووەوە
964+
شۆڕش قادری
نرخی زیڕ زیاتر بەرزبووەوە و بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە هەر مسقاڵێک زێر زیاتر لە سێ هەزار دیناری دیکەی چووەسەر.
بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ شەممە 13.9.2025 بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 768 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 733 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 628 هەزار دینارە.
ئەمڕۆ یەک ئۆنسی زێڕ لە بازاڕی جیهانیدا بە سێ هەزار و 643 دۆلار دیاری کراوە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.
زۆر هۆکار لەپشت بەرزبوونەوەى نرخى زێڕن، سەپاندنى باجى گومرگى لەلایەن ئەمەریکا و چین بەسەر شمەک و کاڵاى یەکترى و شڵەژانى ئابوورى جیهان، لە هۆکارە سەرەکییەکانن، ناوەندە ئابورییەکانیش لە لێکدانەوە و شرۆڤەکانیاندا هەر باسى ئەوە دەکەن کە زێڕ روو لە بەرزبوونەوەى زیاتر دەکات.