چەند گوندێکی سۆران بێ کارەبا دەبن – وێنە؛ ئەرشیفی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران
تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی کار دەکەن
ئەمڕۆ چەند گوندێکی سۆران بێ کارەبا دەبن
964+
شۆڕش قادری
بۆ گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی گەیشتنە چەند گوندێکی سۆران و ئەمڕۆ ئەو گوندانە بێ کارەبا دەبن.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سۆران، ئەمڕۆ شەممە 13.9.2025 فیدەرەکانی (1، 2، 3، 5، 6) کوژێنراونەتەوە و هەر لەبەر ئەوەش گوندەکانی گەڵاڵە، قەسرێ، وەرتێ و سمیلان تا کاتژمێر 6ـی ئێوارە بێ کارەبا دەبن.
نزیکەی مانگێکە تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی چوونەتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بڕیارە تا مانگی 11ـی ئەمساڵ، کارەبای دانیشتووانی ئەو دەڤەرەش ببێتە 24 کاتژمێری و لە هاڕەهاڕی مۆلیدە رزگاریان ببێت.