خدر دۆمڵی:

“تاوان خستنەپاڵ پێکهاتەکان زۆر شەرمە و زۆر خراپە”

+964

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

”کاتێک تاوانێک دەبێت مەڵێن کەسێکی ئێزدی یا کریستیان یا موسوڵمان کردوویەتی، تاوان خستنە پاڵ پێکهاتەکان زۆر شەرمە و زۆر خراپە” ئەمە بۆچوونی خدر دۆمڵییە، ئەو پیاوێکی شارەزایە و هەم میدیاکار و هەم راوێژکاری میدیاییە.

ئەمڕۆ لە هەولێر کۆنفرانسێک گەورە هەبوو بە ناوی کۆنفرانسی شەشەمی پۆینت، ئەوانەی سەر لە کاروباری میدیا و کۆمەڵی مەدەنی دەردەکەن لە هۆڵی هۆتێل رامادا کۆبووبوونەوەو گفتوگۆیان بوو لەسەر ئازادی رادەبڕین و کرانەوەو لێک تێگەیشتن، خدر دۆمڵی یەکێک بوو لە میوانەکان.

دۆمڵی قسەی بۆ مایکی 964 کردو وتی ”میدیاکارەکان شارەزایی تەواویان نییە لە راگرتنی باڵانسی پێکهاتەکان، بۆیە نابێت خۆیان بدەن لە قەرەی ناوهێنانی پێکهاتەکان لەگەڵ تاوانەکاندا، بۆ نموونە کاتێک دەڵێت پیاوێکی ئێزدی ئەو تاوانەی کردووە، ئەوە ناهەقییە بەرامبەر هەموو پێکهاتەکە.

لەگەڵ ئەم هەواڵە ڤیدیۆکە هەیە دەتوانن تەواوی لێدوانەکە ببینن.

"میدیای نوێ 964ـم بیر دەخاتەوە"