بەشێک لە شەقامەکە رۆچووە

شەقامی 120 مەتری بە ئاڕاستەی هاتن بۆ عەنکاوە داخرا

964+

رێباز خدر -هەولێر

لە کاتی کارکردن لە کەناڵی ئاوی سەنتەری شارۆچکەی عەنکاوە، بەشێک لە ژێرەوەی شەقامەکە داڕما، بەمەش مەترسی دروست بوو بۆ شۆفێران و شەقامەکە لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆ داخرا.

ئەندازیار جێگر یەکێکە لە تیمی ئەندازەی کۆمپانیاکە، کە کاری جێبەجێ کردنی پاککردنەوەی کەناڵە ئاوییەکە دەکات و بۆ 964 دەڵێت، لە کاتی کارکردنی تیمەکانمان بۆ پاکردنەوەی رێڕەوی ئاوییەکان بۆ ئەوەی ئامادە بکرێت بۆ وەرزی زستان و مەترسی لافاو دروست نەبێت، لە کاتی کارکردندا بەشێکی ژێرەوەی شەقامەکە داڕما.

وتیشی، نزیکەی حەوت تاوەکو 10 رۆژی پێویستە تا شەقامەکە  بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.

مقدەم رێباز بەرپرسی هاتوچۆی قەزای عەنکاوە بە  964ـی وت، تاوەکو شەقامەکە دەکرێتەوە ئەوان سوڕانەوەیەک کە هەر لە نزیکی شەقامەکە بە شێوەیەکی کاتی دەکەینەوە بۆ ئەوەی قەرەباڵغی و لۆد لەسەر شەقامەکە دروست نەبێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی