ناو بازاڕەكانیشیان شۆردووە

بەدەیان تۆن خاشاك لە پێنجوێن كۆكرانەوە و بازیان و پیرەمەگرونيش ئامادە كران بۆ زستان

964+

محەمەد فاتیح

له هەڵمەتێکی بەرفراواندا له سنوورى قەزای پێنجوێن، بە دەیان تۆن لە خۆڵ و خاشاك كۆكرانەوە، لە پیرەمەگرون و بازیانيش، هەڵمەتێکی شۆردن و پاککردنەوە بەڕێوەچو.

بەڕێوەبەرایەتی گشتيی شارەوانییەکانی سلێمانی بڵاویكردەوە:

-ژینگەپارێزان هەڵمەتێکی بەرفراوانی هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاکیان لە سنووری قەزاى پێنجوێن بەڕێوەبرد.

-هەڵمەتەکە بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە ژینگەپارێزان و بەکارهێنانی ئامێرەکانی شۆڤڵ و بارهەڵگر ئەنجامدرا.

-پاش کۆکردنەوەی دەیان تۆن لە خۆڵ و خاشاک، پاشان گواسترایەوە بۆ ژێرخاکخستن و چارەسەرکردن.

بەپێی بڵاوكراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتيی شارەوانییەکانی سلێمانی، لە دوو هەڵمەتی جیاوازدا، ژینگەپارێزان ناوبازاڕی هەردوو شارۆچکەى  پیرەمەگروون و بازیانيان شۆرد و پاککردەوە.

باسی لەوەشكرد، ژینگەپارێزان رێڕەوی باراناو و مەنهۆڵی ناوبازاڕیان پاککردەوە، تاکو لە وەرزی بارانباریندا گرفتی لافاو و کۆبوونەوەی ئاو دروستنەبێت.

هەڵمەتێکی بەرفراوانی پاککردنەوە لە سنووری سلێمانی بەڕ...

هەڵمەتێکی بەرفراوانی پاککردنەوە لە سنووری سلێمانی بەڕێوەچوو