دووره له راستییه‌وه
فڕۆکەخانەی بەغدا لابردنی وێنه‌ی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس ره‌تده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بڵاویكرده‌وه كه ده‌نگۆیانه‌ى باس له لابردنى وێنه‌ى ئەبومەهدی موهەندیس له نێو فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌كه‌ن دووره له راستییه‌وه و ئه‌وه‌ى له ئێستاشدا فڕۆكه‌خانه تیشکی خستوه‌تە سەر پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ سەرنشینانه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن فرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا بڵاوكرایه‌وه، تیایدا هاتووه “ئەو هەواڵەی لە لایەن هەندێک دەزگای راگەیاندن و سایتی سۆشیال میدیاوە سەبارەت بە لابردنی وێنەی سەرکردەی شەهیدی سەرکەوتن ئەبومەهدی موهەندیس بڵاوبوەتەوە، بەتەواوی درۆیە”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “ئەوەی بڵاوکراوەته‌وە لە دەنگۆیه‌ك زیاتر هیچی دیكه نییە کە ئامانج لێی چەواشەکردنی رای گشتییە، بۆیە داوا لە هەمو دەزگاکانی راگەیاندن و سایتەکانی سۆشیال میدیا دەکەین کە وردبینی لە دروستی زانیارییەکان بکەن و تەنیا پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن”.
ئیدارەی فڕۆکەخانە ده‌ڵێت، بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی، تیشکی خستوه‌تە سەر پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ سەرنشینان.
رۆژى 3.1.2020 ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سه‌رۆكی پێشوی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌كاتی پێشوازی له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران له بۆردومانێكی ئه‌مریكا كه راسته‌وخۆ به فه‌رمی دۆناڵد تره‌مپ جێبه‌جێكرا، كوژران.